سەردێر

ئیسرائیل: ھەموو ھەنگاوێك دژی ئێران دەگرینەبەر

خەڵك

فەرماندەی ھێزی ئاسمانی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت، بۆ ئەوەی ڕێگە نەدەن ئێران دەستی بە چەكی ئەتۆم بگات، ھەموو ھەنگاوێك دەگرنەبەر.


ئامیكام نۆركین فەرماندەی ھێزی ئاسمانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ھەرچەندە لە سیاسەتی ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران ھەندێك جار ھەڵە دەكەن، بەڵام ڕۆژ بەڕۆژ باشتر دەبن.

جەختی لەوەشكردەوە، ھەر كارێك پێویست بكات ئەنجامی دەدەن بۆ ئەوەی ئێران دەستی بە چەكی ئەتۆم نەگات.

ئەم لێدوانەی نۆركین پاش ئەوەدێت كە میدیای ئیسرائیل بڵاویكردەوە، چەند ڕۆژ پێش ئێستا فەرماندە سەربازییەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ تاووتوێكردنی ھەڕەشەكانی ئێران و چۆنیەتی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ھەڕەشانە لە فلۆریدا كۆبوونەتەوە.