سەردێر

ئاكپارتی: ئەردۆغان كاندیدی ئێمەیە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی

خەڵك

وتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتداری توركیا (ئاكپارتی) ڕایدەگەیەنێت: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ، كاندیدی پارتەكە دەبێت بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كە ساڵی 2023 بەڕێوەدەچێت.


عومەر چەلیك وتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدان لە دوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی جێبەجێكاری ناوەندی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاكپارتی) ڕایگەیاند: كاندیدكردنەوەی ئەردۆغان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیا جێی گومان و سەرسوڕمان نییە و بە دڵنیایەوە ئەردۆغان كاندیدی پارتەكە دەبێت بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی سەرۆكایەتی توركیا.

جێی ئاماژەیە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی پارتی داد و گەشەپێدانە و لە دایكبووی ساڵی (1954)ە، لە ساڵی 2003 ەوە تا 2014 سەرۆك وەزیرانی توركیا و لە ساڵی 2014 شەوە تا ئێستا سەرۆكی ئەو وڵاتەیە.