سەردێر

كۆمەڵی دادگەری لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی پەڕلەمانی عیراق هاتە دەنگ

خەڵك –
كۆمەڵی دادگەری كوردستان دوای ئەوەی لە قۆناغی ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەڕلەمانی عێراق دەرەنجامی هەڵبژاردنەكان ڕەتدەكاتەوە.

كۆمەڵی دادگەری كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە كاتی خۆی بەڵگەی پێویستمان خستەڕوو دەربارەی ئەو پێشێلكارییانەی ئەنجامدراوە بەرامبەر بە كاندیدەكانمان، بەڵام ئەنجامی كۆتایی ڕاگەیەنرا بێ هیچ گۆڕانكارییەك.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە لەو هەڵبژاردنەدا كاندیدەكانیان پێشێلكاری گەورەیان بەرامبەر ئەنجامدراوە، بۆیە لێرەوە ڕایدەگەیەنن، كە ئێمە دەرەنجامی هەڵبژاردنی (10 /10 /2021) ڕەتدەكەنەوە.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە :

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕه‌د ده‌كاته‌وه‌
دوای ئه‌وه‌ی له‌ قۆناغی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ (10 /10 /2021)، ئاماژه‌مان به‌وه‌دا كه‌ له‌ ڕێگه‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ تانه‌ له‌ ئه‌نجامه‌كان ئه‌ده‌ین و سكاڵای یاسایی تۆمار ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌ڵگه‌ی پێویستمان خسته‌ڕوو ده‌رباره‌ی ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی ئه‌نجامدراوه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كاندیده‌كانمان، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌نجامی كۆتایی ڕاگه‌یه‌نرا بێ هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ ئه‌نجامه‌كان به‌تایبه‌ت بۆ كاندیده‌كانی ئێمه‌ كه‌ پێشێلكاری گه‌وره‌یان به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدراوه‌، هه‌ربۆیه‌ لێره‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نین كه‌ ئێمه‌ ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنی (10 /10 /2021) ڕه‌د ده‌كه‌ینه‌وه‌، وه‌ له‌ڕێگه‌ی دادگای فیدڕاڵی عێراقه‌وه‌ تانه‌ له‌ ده‌رئه‌نجامه‌كان ده‌ده‌ین و به‌ڵگه‌كانمان بۆ دادگا ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
ئه‌نجومه‌نی باڵای
كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان/ عێرق
٢ی ١٢ی ٢٠٢١