سەردێر

سەرۆككۆماری عیراق لە گەڵ ئەمینداری گشتی حزبی ئیسلامی كۆبوەوە

خەڵك –
سەرۆك كۆماری عێراق لەگەڵ ئەمینداری گشتی حزبی ئیسلامی عێراق كۆبوەوە و جەختی لە لە پێویستی یەكڕیزی و یەكخستنی ھەوڵەكان بە ئاڕاستەی ھێنانەئاراوەی چاكسازی بنەڕەتی و چەسپاندنی حوكمڕانی باش كردەوە.

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆماری عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 2 ی كانوونی یەكەمی 2021 پێشوازیكرد لەرەشید عەزاوی، ئەمینداری گشتی حزبی ئیسلامی عێراق و لەدیدارەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی پێشهاتە سیاسییەكانی وڵات كرا.

هەروەها جەختكرایەوە لە پێویستی بەھێزكردنی سەقامگیری وڵات و پاراستنی ئاسایشی ھاووڵاتییان و گرنگی یەكڕیزی و یەكخستنی ھەوڵەكان لەم قۆناغەی ئێستادا بەمەبەستی هەنگاونان ڕووە و هێنانەئاراوەی بەركەوتە نیشتمانییەكان و داوا رەواكانی خەڵك بە ئاڕاستەی چاكسازی بنەڕەتی و بونیادنانەوە و پشتیوانیكردن لە چەسپاندنی حوكمڕانی باش.