سەردێر

ئێران، ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا بۆ خوار 4 هەزار حاڵەت دابەزی

خەڵك-
پەیوەندییە گشتییەكان لە وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە 3 هەزار و 830 تووشبووی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا، ئەمەش بە ژمارەیەكی كەمتری تووشبوونی ڕۆژانە لە وڵاتەكەدا دادەنرێت.

پەیوەندییە گشتییەكان لە وەزارەتی تەندروستی ئێران لە ڕاپۆرتی ڕۆژانەی خۆیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 3 هەزار و 839 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 76 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لە دەستداوە.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەكەی پەیوەندییە گشتییەكانی وەزارەتی تەندروستی ئێران “لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ پێنج‌‌ شەممە، 6 ملیۆن و 125 هەزار و 596 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و 5 ملیۆن و 901 هەزار و 532 كەسیش نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی ئێران دەڵێت”بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 129 هەزار و 988 كەس لە ئێران گیانیان لەدەستداوە.