سەردێر

بەمزوانە شاندێكی كورد دەچێتە بەغدا

بۆ مەبەستی پێكهێنانی حكومەتە

خەڵك-
سەرچاوەیەكی سیاسی، ئاماژە بە سەردانی چاوەڕوانكراوی شاندێكی هاوبەشی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانیی كوردستان دەكات بۆ بەغدا و كاتی سەردانەكەش دیاریی دەكات.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، سەرچاوەیەكی سیاسی بە ماڵپەڕی (بغداد الیوم)ی ڕاگەیاندووە”لەدوای پەسەندكردنی ناوی براوەكان بۆ پەرلەمان، شاندێكی كورد كە لە نوێنەرانی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێكدێت، سەردانی بەغدای پایتەخت دەكات”.

بەو وتەی سەرچاوەكە”شاندەكە بە فەرمی دەست دەكات بە وتوێژەكانی پەیوەست بە پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌ و دۆسێی گەورەترین فراكسیۆن، لەڕێی گفتووگۆكردن لەگەڵ هەموو فراكسیۆنە سیاسییەكان”.