سەردێر

پۆلیس، كەسێكی بەتۆمەتی فێڵكردن دەستگیركرد

خەڵك-

بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ڕایدەگەیەنێت، مەفرەزەكانی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ ناوشار ڕۆژئاوا – بنكەی‌ پۆلیسی‌ كوردسات تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە فێڵی‌ لەچەند كەسێك كردبوو.

بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، دوای‌ سكاڵای‌ چەند هاووڵاتییەك لەسەر تۆمەتبارێك كە چەندین سەر ئاژەڵی‌ لێكڕیوون، بەڵام بەفێل و بیانووی‌ جیاواز پارەكەی‌ نەداونەتێ، هێزەكانی‌ پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی‌ تۆمەتبار دەستپێكرد و پاش وەرگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوەر، توانرا تۆمەتبارەكە دەستگیر بكرێت.
ئاشكرایكرد، لەئێستادا تۆمەتبار (ب، گ، أ) بەبڕیاری‌ دادوەرو بەپێی‌ ماددەی‌ 456 لەیاسای‌ سزادان ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە، تۆمەتبار پێشینەی‌ هەیەو لەسەر هەمان تاوانی‌ فێڵكردن لەبەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ هەڵەبجە سكاڵای‌ لەسەر تۆماركراوەو داواكراو بووە.