سەردێر

ئۆپۆزسیۆن لەبەرامبەر بەڵگەكانی بردنی داهاتی كوردستان چاوپۆشی دەكات

"ئۆپۆزسیۆن لە وڵاتان لە بەڵگەی گەندەڵی دەگەڕێن، كەچی لە هەرێم حیزبەكانی دەسەڵات خۆیان بەڵگەی گەندەڵی یەكدی بڵاودەكەنەوە، بەڵام ئۆپۆزسیۆن لێی بێ دەنگە"

خەڵك-

لە بابەتی كۆكردنەوەی داهاتی نێوخۆ و گومركەكان و دیارنەمانی، حزبەكانی ئۆپۆزسیۆن جگە لە ڕاگەیەنراو و ناڕەزایەتی و بۆڵەبۆڵی نێو شاشەكان هیچیتریان لەدەست نایەت، یەكێتی و پارتیش یەكدی بە بردنی داهاتەكەی تۆمەتبار دەكەن و بەڵگە لەسەر یەكدی بڵاودەكەنەوە، كەچی ئۆپۆزسیۆن بێدەنگە، لەكاتێكدا ئۆپۆزسیۆنی وڵاتان چاودێری وورد دەكەن لەسەر دیارنەمانی داهات تاكو سەرچاوەكەی بدۆزنەوە و بەڵگەیان دەستبكەوێت، كەچی لێرە دەسەڵات خۆی بەڵگە بڵاودەكاتەوە، بەڵام ئۆپۆزسیۆن كاری لەسەر ناكات.

چاودێرێكی سیاسی ڕایدەگەیەنێت، ئۆپۆزسیۆنمان نییە تا ڕۆڵیان هەبێت، ئەوەشی بانگەشەی ئۆپۆزسیۆنبوون و نەیاریی هەردوو دەسەڵاتی زۆنی سەوز و زەرد دەكات لە فێڵ زیاتر هیچی تر نییە.

ئاری عەبدوللەتیف چاودێری سیاسی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئۆپۆزسیۆنمان نییە تا ڕۆڵیان هەبێت، ئەوەشی بانگەشەی ئۆپۆزسیۆنبوون و نەیاریی هەردوو دەسەڵاتی زۆنی سەوز و زەرد دەكات لە فێڵ زیاتر هیچی تر نییە، ئەگەریش هەبێ ڕۆڵیان بۆ سەندن و پچڕینی بەشەباراشی خۆیانە، بەردەوام لەپێناو بەرژەوەندیی خۆیان لە ژێرەوە موجامەلەی بێتام دەكەن و لە سەریشەوە بۆ خۆڵكردنە چاوی خەڵك ڕەخنە دەگرن.
وتیشی”حزبەكانی دەرەوەی یەكێتی و پارتی خەتەرترن بۆ گەندەڵی، ڕازیبوونیان بەم ڕەوشە، بێدەنگییان، پاڵپشتی نەكردنی داواكانی خەڵك بە كردەیی، شەرمنییان لە حزووری دەسەڵات، هەر هەمووی فاكتەری دروستبوونی ئەم دۆخەن”.
ئاشكراشیكرد، ئەگەر دەسەڵات بە ئاشكرا داهاتی ئەم هەرێمە دەخوات، ئەوا حزبەكانی تر بە نهێنیی و بە رێككەوتن و پشك، درێژە دەدەن بەم ستەمكارییە.