سەردێر

جگە لە هەڵەبجە، 47 دادوەر بۆ پارێزگاو ئیدارەكانی هەرێم دادەمەزرێن

خەڵك-

ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان، فەرمانی دامەزراندنی بۆ 47 دادوەری نوێی بۆ دادگاكانی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند.

بەپێی نووسراوێكی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان ئاماژە بە بڕیاری ئەنجومەنی دادوەری ژمارە (71 لە 1/12/2021) و پشت بە فەرمانی هەرێمی ژمارە (272)ی ساڵی 2021 و بەپێی نووسراوی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان/دیوان ژمارە (د-1099 لە 5/9/2021) و بەدیكردنی گشت مەرجەكانی یاسایی، بڕیار درا بە دامەزراندنی 47 دادوەر بۆ دادگاكانی تێهەڵچوونەوەی هەولێر و سلێمانی و دهۆك و كەركوك-گەرمیان.

ئاشكراشیكرد، دامەزراندنی ئەو دادوەرانە دوای تەواوكردنی خولی سێیەمی پەیمانگای دادوەرییە، كە ژمارەیان (47)كەسـە و دوای ڕێوڕەسمی سوێندخواردنیان لەبەردەم سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری، لەو شوێنانەی كە بۆیان دەستنیشان كراوە دەستبەكاردەبن.