سەردێر

دوای ساڵێك چاكبوونەوە لە كۆرۆنا مەترسی مردن زیاد دەكات

خەڵك

توێژینەوەیەكی نوێ لەبارەی كاریگەرییەكانی پەتای كۆرۆنا لەسەر تووشبوان ئاشكرا دەكرێت.

ئەم توێژینەوەیە كە لە فرۆنتیر ئێن مێدسن بڵاوكراوەتەوە ئاستی مەترسیداری كۆرۆنای لەسەر تووشبووان دەرخستووە ئەوانەی كە چاك دەبنەوە و بۆ ماوەی دوورو درێژ كاریگەرییەكانی لەسەریان دەمێنێتەوە.

بەپێی ئەنجامەكانی توێژینەوەكە، دوای چاكبوونەوە لە كۆرۆنا مەترسیی مردن زیاد دەكات بەهۆی كاریگەرییەكان و تێكچوونی رەوشی تەندروستیی گشتی و بۆی هەیە دوای ساڵێك لە چاكبوونەوە مەترسیی مردن زیاد بكات.

ئاماژەی بەوەشكردووە مەترسی مردن لەسەر ئەو تووشبوانە زیاد دەكات كە تەمەنیان لە خوار 65 ساڵەوەیە و زۆرینەشیان كێشەی هەناسەدانیان هەیە.

توێژینەوە چاودێری زیاد لە سێزدە هەزار نەخۆشی كردووە، 178 لەوان نیشانەی توندیان هەبووە.