سەردێر

رووسیا پلانی داگیركردنی ئۆكرانیای هەیە

خەڵك

دوێنێ وەزیرانی دەرەوەی ناتۆ لە لاتیڤیا كۆبوونەوە بۆ تاووتوێكردنی هەڕەشە و جموجۆڵەكانی رووسیا لە سەر ئۆكرانیا.
سكرتێری گشتی ناتۆ لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا هۆشداری توندی دایە رووسیا لە هەر جموجۆڵێك دژی ئۆكرانیا.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا ئەنتۆنی بلینكن رایگەیاند ڕووسیا پلانی بۆ ئەنجامدانی كردەی سەربازیی دژی ئۆكرانیا هەیە، بۆیە هۆشداریدایە مۆسكۆ لە دەرەنجامەكان ئەگەر ڕووسیا دوژمنكاریی دژی ئۆكرانیا ئەنجام بدات.

بلینكن لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا دوابەدوای كۆبوونەوەكەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانێتی ناتۆ لە لاتیڤیا وتی ” ئێمە زۆر نیگەرانین سەبارەت بەو بەڵگانەی كە ئاماژە بەوە دەدەن ڕووسیا پلانی داڕشتووە بۆ جوڵەیەكی دوژمنكاریی گەورە دژی ئۆكرانیا، لە پلانەكانیدا خستنەوەی ناسەقامگیرییە لە ناوخۆی ئۆكرانیادا، كۆمەڵێك ئەركی سەربازیی بەرفراوان.”

وتی ” لەم هەفتانەی دواییدا مۆسكۆ ئامادەكارییەكانی زیادكردووە، لەوانەش جێگیركردنی دەیان هەزاران سەربازی دیكە لەنزیك سنووری ئۆكرانیاوە”.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هۆشداریشیدایە كرێملن كە ” ئێمە وەڵام دەدەینەوە، لەوانەش سەپاندنی سزای ئابووریی كاریگەر كە پێشتر لە ڕابردوودا بەكارمان نەهێناوه.”

هاوكات بڕیارە لەسەر ئەم رەوشە نوێیە ستۆكهۆڵم چەند كۆبوونەوەیەكی دیكە بكرێن، لەوانە كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی رووسیا و ئەمریكا.