سەردێر

ئەمریكا داوای پابەندبوون لە تاڵیبان دەكات

خەڵك

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا داوا لە تاڵیبان دەكات پابەند بێت بەوەی ھیچ لایەنێك لە خاكی ئەفغانستانەوە نەبێتە ھەڕەشە بۆ سەر وڵاتانی تر.


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، شاندی ئەمریكا بە سەرۆكایەتی توماس ویست نێردەی ئەمریكا لە ئەفغانستان، لەگەڵ شاندی تاڵیبان لە دەوحە كۆبوونەتەوە، لەو كۆبوونەوەیە لێپرسراوانی ئەمریكا نیگەرانییان گەیاندووەتە نوێنەرانی تاڵیبان لە بوونی تیرۆریستانی داعش و قاعیدە لە ئەفغانستان.

هەروەها شاندەكەی ئەمریكا داواشیان كردووە تاڵیبان پابەند بێت بەوەی ھیچ لایەنێك لە خاكی ئەفغانستانەوە نەبێتە ھەڕەشە بۆ سەر وڵاتانی تر، ھەروەھا پابەند بێت بە سیاسەتی لێبوردنی گشتی و ھەنگاونان بەرەو پێكھێنانی حكومەتێكی گشتگیر.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا جەختیشی كردەوە لەوەی واشنتۆن نایەوێت سزاكانی كاریگەری لەسەر مەدەنییەكان ھەبێت و بەردەوام دەبن لە پێشكەش كردنی ھاوكاری مرۆیی بۆیان بە ھەماھەنگی لەگەڵ كۆمەڵی نێودەوڵەتی.