سەردێر

هاوپەیمانی كوردستان سكاڵا تۆماردەكات

خەڵك

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: ھاوپەیمانی كوردستان بۆ بە دەستھێنانەوەی مافی كاندیدەكانی لە دادگای فیدراڵی عیراق سكاڵا تۆمار دەكات.


ڕزگار حاجی حەمە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە میدیای حزبەكەی ڕاگەیاندووە، وەك ھاوپەیمانی كوردستان ئامادەكارییان كردووە بۆ ئەوەی لە دادگای فیدراڵی عیراق سكاڵا تۆمار بكەن لەسەر بازنەی یەكی ھەولێر و بازنەی سێ و چواری نەینەوا.

ڕزگار حاجی حەمە ئاماژەی بەوەشداوە، ئامانج لە تۆماركردنی سكاڵاكە گەڕاندنەوەی مافی فەیسەڵ كەریم خان برادۆستی كاندید لە بازنەی یەكی ھەولێر و مەجید ئەحمەد ئیسماعیل لە بازنەی سێ و عەزیزە عەبدولعەزیز لە بازنەی چواری نەینەوایە.