سەردێر

مردن بە كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتەوە ئاستی مەترسیدار

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 435 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 19 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 5470 پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر 128 كەس و سلێمانی 86 كەس و لە دهۆك 153 و لە هەڵەبجە یەك كەس و لە گەرمیان 59 كەس و لە ڕاپەڕین 8 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 412 كەس چاكبوونەوە و 19 كەسیش گیانیان لەدەستداوە، كە زۆرینەیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و دەورووبەری بوون.

No photo description available.