سەردێر

عیراق، هەولێر زۆرترین ژمارەی مردنی بە كۆرۆنا تۆماركرد

خەڵك –
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 889 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 1203 كەسیش چاكبوونەتەوە، 24 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستدا كە 10 كەسیان لە پارێزگای هەولێر بوون.

بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوود 22 هەزار و 282 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 889 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون، ئەمەش بە ژمارەیەكی كەمتری تووشبوونی ڕۆژانە بە پەتاكە لە وڵاتدا دادەنرێت.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ”زۆرینەی تووشبووەكان لە سلێمانی و دهۆك و هەولێرتۆماركراون، بەجۆرێك كە لە سلێمانی 154 و لە دهۆك 153 و لە هەولێر 128 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون”.

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 1203 تووشبووی كۆرۆنا كردووە، كە زۆربەیان لە سەڵاحەدین و هەولێر ودهۆك و سلێمانی بوون، ویڕای گیان لەدەستدانی 26 كەس بەهۆی پەتاكەوە كە 20 حاڵەتیان لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان تۆماركراون.