سەردێر

ئاگر لە پەرلەمانی کوردستان کەوتەوە

خەڵک

لە ژێرزەمینی بینای پەرلەمانی کوردستان ئاگر کەوتووەتەوە .

کەمێک پێش ئێستا بە شێوەیەکی کتوپڕ لە کاتێکدا پەرلەمانتاران سەرقاڵی نان خواردن بوون و لە پشودا بوون ئاگر لە بەشی چێشتخانەی بیناکە کەوتووەتەوە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، زیانی گیانی نەبووە و ئاگرەکە بەهۆی دزەکردنی غاز بووە و لە ئێستادا تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن.