سەردێر

ڕێگاكانی خۆپاراستن لە ئایدز چین؟

كێ پارێزراوە لەنەخۆشییەكە؟

خەڵك
( 12/1)ی هەمووساڵێك رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی ئەیدزە لە جیهاندا.

ئەم ڤایرۆسە لە جەستەی مرۆڤ و ئاژەڵەكان نییە و تەنها لە رێگای گواستنەوە تووشی مرۆڤ دەبێت.

بەپێی توێژینەوەكان رێگاكانی گواستنەوەی نەخۆشییەكە بریتین لە:
– سێكسی كردن لەگەڵ كەسی تووشی بوو بە ڤایرۆسەكە بەتایبەتی سێكسكردن لە دەرەوەی خێزان.

-بەكارهێنانی سرنج و دەرزی پزیشكی بۆ چەند كەسێك و دووبارە بەكارهێنانەوەیان.

. –خوێندان بە كەسێكی تر بەبێ پشكنین كە خوێنەكە هەڵگری ڤایرۆسەكە بێت.

. – دایك كاتێك تووشی ئەم ڤایرۆسە دەبێت دەیگوازێتەوە بۆ كۆرپەكەی یاخو شیر بە منداڵێك بدات.

– لە ڕێگەی نەشتەرگەری یاخود چاندنی ئەندامەكانی لەشی مرۆڤێكی تووش بوو بۆ كەسێكی تر.

. گرنگترین گواستنەوەی ڤایرۆسەكە بەپێی راپۆرتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان كە ساڵانە ئاشكرا دەكرێت “رۆژانە( 6388)كەس دووچاری (ڤایرۆسی ئایدز) دەبنەوە كە ساڵانە دەكاتە دوو ملیۆن و سێ سەد هەزار كەس.

سەرەكیترین رێگاش بۆ گواستنەوەی :
لە %60 بە پەیوەندی سێكسی و %20 بە هۆی گواستنەوەی خوێن و لە %12 ی بە كەوپەلی دووبارە بەكارهێناەوە بە تایبەتی لە نێو گروپەكانی هۆی مادەی هۆشبەر و لە %18 یشی دیاری نەكراوە.

خۆپاراستنەكان

خۆ پاراستن لە ڤایرۆسی ئەیدز دەگەرێتەوە بۆ كۆمەڵێك هۆكار كە بەشێكی پەیوەندی بە رەفتار و مامەڵەی كەسی مرۆڤەكانەوە هەیە و بەشێكی تریش پەیوەندی بە ئەرك و میكانیزمەكانی پاراستنی هاووڵاتییانەوە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە .

هۆكارە كەسییەكان : –
– بن بڕ كردنی هەمووكردەوەیەكی سێكسی لە دەرەوەی خێزان.

-دووركەوتنەوە لە هەموو گروپەكانی مادە سڕكەر و هۆشبەرەكان.

-بەكارنەهێنانی كەلوپەلی پزیشكی بەكارهاتوو بەهەموو شێوەكانی.
-هۆشیاری زیاتر لەمەر ڤایرۆس و چۆنیەتی گواستنەوە ڤایرۆسی ئایدز.

هەوڵەكانی حكومەتی هەرێم بۆ پاراستنی هاوڵاتیان لە ڤایرۆسی ئایدز(HIV). –
– زوو چارەسەركردن و جیاكردنەوەی ئەو كەسەی هەڵگری ڤایرۆسی (HIV) ین.
-لەكاتی وەرگرتنی خوێن بەباشترین شێوە پشكنینی بۆ بكرێت.

– دوورخستنەوەی پشكنینی كەسی تووش بوو بۆ شوێنی تایبەت و تاقیگە و نەخۆشخانەی تایبەت.

– پشكنینی ئەوكەسانەی لە دەرەوەی وڵات دێن و هەڵگری ڤایرۆسی ئایدزن.

– بڵاوكردنەوەی هۆشیاری لەبارەی نەخۆشیەكە لە ڕێگاكانی دەزگای ڕاگەیاندن و دام دەزگاكانی بە گشتی.
– سونەت كردن: لێكۆڵینەوەیەكی پەیمانگای پزیشكی ئەمریكی دەری خستووە كە سوونەت كردن لە %50 ی مرۆڤ دەپارێزێت لە نەخۆشی ئایدز …

سەرچاوە: رێكخراوی نیومیدیا بە هەماهەنگی راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم.