سەردێر

گەرمیان.. لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا شۆفێرێك گیانی لەدەستدا

خەڵك

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە لەسەر ڕێگای شارەدێی قۆرەتوو، شۆفێرێكی دانیشتووی شارۆچكەی كەلار گیانی لەدەستدا.


بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە لەسەر ڕێگای شارەدێی قۆرەتوو – ساڵح ئاغا ڕووداوێكی هاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەكانی (سیراتۆ) و بارهەڵگرێكدا ڕوویدا.

ئاماژە بەوەشدراوە، لە ئەنجامی ڕووداوەكەدا شۆفێری سیراتۆكە بەناوی (محەمەد نەجیب ساڵح) لەدایكبووی ساڵی 1961 دانیشتووی شارۆچكەی كەلار پیشە پۆلیسی كارەبا گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەئێستادا لەبنكەی پۆلیسی نەخۆشخانەی كەلار پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە و شۆفێری بارهەڵگرەكەش بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ بەندكراوە.