سەردێر

زانكۆی سلێمانی لەسەر غیاب و سزادانی خوێندكاران بڕیاریدا

خەڵك-

كۆلێژێكی زانكۆی سلێمانی سەبارەت بە غیابدان و سزادانی خوێندكارانی خۆپیشاندەر لە ماوەی خۆپیشاندانەكان ڕایدەگەیەنێت، كە پاڵپشتی خۆی بۆ داوا ڕەواكانی خوێندكاران دەربڕیوە.

ڕاگرایەتی كۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەكان لە زانكۆی سلێمانی لە ڕوونكردنەوەیەكدا ڕایگەیاند، لە ماوەی رۆژانی خۆپیشاندانی خوێندكاراندا ھیچ خوێندكارێك لە بەشەكانی كۆلێژەكە بە نەھاتوو ئەژمارنەكراوە و هیچ خوێندكارێكیش سزا نەدراوە.

ڕاشیگەیاندووە، بە پێویستی دەزانێت، كە ڕایگشتی و كەناڵەكانی ڕاگەیاندن ئاگاداربكاتەوە سەبارەت بە چەند دەنگۆیەك دەربارەی سزادانی خوێندكارێك لەسەر ھەڵسوكەوتێكی لە میدیاكاندا، كە لە ماوەی خۆپیشاندانەكانی چەند ڕۆژی ڕابردوو بڵاوبۆتەوە، كە لە ماوەی ڕۆژانی خۆپیشاندان ھیچ خوێندكارێك لە بەشەكانی كۆلێژمان بە نەھاتوو ئەژمارنەكراوە.

ڕاشیگەیاندووە، ھیچ خوێندكارێك لە بەشەكانی كۆلێژمان بە ھۆی بەشداری خۆپیشاندان یان ھەر ھەڵسوكەوتێكی دیكە سزا نەدراوە.

جەختیشی كردۆتەوە، ئەوەش بە بیردێنینەوە، كە ڕاگرایەتی كۆلێژمان ھاوشان لەگەڵ ڕاگرایەتییەكانی دیكە لە ئەنجوومەنی زانكۆ پاڵپشتی خۆی بۆ داوا ڕەواكانی خوێندكاران دەربڕیوە.