سەردێر

خوێندكارانی ناڕازی بەیاننامەیەكیان بڵاوكردەوە

خەڵك-
خوێندكارانی ناڕازی داواكارییەكانیان بڵاودەكاتەوە، كە خۆی لە 17 خاڵدا دەبینێتەوە و ڕایدەگەیەنێت، كە خۆپیشاندانەكانیان بەشێوەی هێمن و مەدەنی بووە و بە مەبەست بەلاڕێدا براوە بوونەتە هۆی شێواندنی داوای خۆپیشاندەران.

خوێندكارانی ناڕازی لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەیان بەوەكردووە، لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی و لیژنەی ناوخۆی پەڕلەمان و لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا كۆبوونەتەوە و داواكارییەكانیان خستۆتە بەردەمیان، كە خۆی دەبینێتەوە لە سەرەتایی ترین مافەوە، كە دابین كردنی ئاوی خواردنەوەیە تاوەكو دابین كردنی دەرماڵە و پاراستنی شكۆی زانكۆ.

خوێندكارانی ناڕازی جەختیشیان كردۆتەوە، لەحاڵەتی پشتگوێ‌ خستنی داواكارییەكانمان ناچار دەبین پەنا بەرینەوە بەر شەقام و خۆپیشاندان.

داواشیان لە حكومەتی هەرێم كردووە، “جێبەجێ‌ كردنی داواكاری خوێندكاران بە دەستپێشخەری بافڵ تاڵەبانی بە دەرفەت نەزانن بۆ لەبیربردنەوە و پشتگوێ‌ خستنی دەرماڵەی خوێندكاران”.

No description available.No description available.No description available.No description available.