سەردێر

سەرجەم سوپا و پۆلیسی عێراق خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

خەڵك-
لەگەڵ نزیكبوونەوەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنە پەڕلەمانییەكەی عێراق، سەرجەم هێزەكانی پۆلیس و سوپا خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

بەپێی نووسراوێكی نهێنی و بەپەلە، كە میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردۆتەوە، بەهۆی نزیكبوونەوەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق، هێزە ئەمنییەكانی عێراق لە بەغدا و شارەكانی تر كەوتنە حاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێكی نەخوازراو.

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ دوای 50 ڕۆژ بە فەرمی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنە پەڕلەمانییەكەی 10ی مانگی ڕابردوو بڵاوبكرێتەوە.