سەردێر

ئاگادارییەك بۆ خوێندكارانی بەشە ناوخۆییەكان

خەڵك
ئەو خوێندكارانەی ڕۆژی شەممە وانەیان هەیە لە ڕژۆی هەینی 3\12 بەشە ناوخۆییەكانیان بۆ دەكرێتەوە و ئەو خوێندكارانەی لە ڕۆژی یەكشەممە وانەیان هەیە ڕۆژی شەممە بەشە ناوخۆییەكانیان بۆ دەكرێتەوە.
خوێندكارانی كۆلێژە پزیشكییەكان (پزیشكی گشتی، ددان، دەرمانسازی، پەرستاری، ڤێتێرنەری) كە ڕۆژی شەممە وانەیان هەیە، ڕۆژی هەینی (٣-١٢-٢٠٢١) بەشەناوخۆییەكانیان بۆ دەكرێتەوە.

خوێندكارانی كۆلێژەكانی تر كە ڕۆژی یەك شەممە وانەیان هەیە، ڕۆژی شەممە (٤-١٢-٢٠٢١) بەشەناوخۆییەكانیان بۆ دەكرێتەوە.

 

بەهۆی خۆپیشاندان و ناڕەزایی خوێندكارانەوە چەند ڕۆژێكە خوێندن لە زانكۆی سلێمانی ڕاگیراوە و بەپێی زانیارییەكان بڕیارە كاتژمێر ٣ی ئێوارە ی ئەمڕۆ ، ئەو خوێندكارانەی زانكۆ و پەیمانگاكانی سلێمانی كە سەردانی بافڵ جەلال تاڵەبانیان كرد، كۆنگرەی رۆژنامەوانی ئەنجام بدەن.