سەردێر

ئیمارات لە لوتكەی گەشەكردندا یادی 50 ساڵەی دامەزراندنی دەكاتەوە

خەڵك

ئیمارات لە ساڵوەگەڕی 50 ساڵەی دروستبوونییدا لە زۆر بواردا پێشەنگی جیهانە لە: بەرزترین باڵەخانە، مەلەوانگە، شاری یاری، پێشبڕكێی ئۆتۆمبێل، پاسپۆرت، هێڵی ئاسمانی و زۆر بواری دیكە.

دەوڵەتی ئیمارات ساڵی 1971 سەربەخۆبوونی خۆی راگەیاندووە و ئێستا دوای 50 ساڵ دەوڵەمەندترین و پێشكوتووترین وڵاتی كەنداو و رۆژهەڵاتی نێوەڕاستە.

ئیمارات بووە نێوەندێكی گەورەی ئابووری و بازرگانی و گەشتیاری جیهانی بەتایبەت میرنشینی دوبەی كە پایتەختی ئابووری و گەشتیاری میرنشینە یەكگرتووەكانی عەرەبە.

ئیمارات لە رووی سیاسیشەوە خاوەن سەنگ و پێگەی خۆیەتی و رۆڵی گرینگ دەگێرێت لە گۆرانكاریی و رووداوە سیاسییەكانی ناوچەكەدا.