سەردێر

توركیا سنووری برادۆست و بەرواری باڵا بۆردوومان دەكات

خەڵك

سوپا و فڕۆكە جەنگییەكان توركیا چەند ناوچەیەك لە سنووری برادۆست و بەرواری باڵا بۆردوومان دەكەن.


بەپێی زانیارییەكان، سوپای توركیا بۆ ماوەی زیاتر لە كاتژمێرێك ناوچەكانی (ڕۆبی، ڕوال، تارستا، ھەورەبەن و كانیەبا)ی لە سنووری برادۆست تۆپبارانكردووە، ھاوكات دوو ھێلیكۆپتەری جەنگیش بۆردوومانی ناوچەكەی كردووە. هەروەها فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا گوندی (ھرورێ)یان لە بەرواری باڵا بۆردوومان كرد.

جێی ئاماژەیە، ماوەی ھەفتەیەكە سوپا و فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ئەو ناوچانە بۆردوومان دەكەن.