سەردێر

پێشمەرگەیەكی برینداری ڕووداوەكەی كوڵەجۆ گیانی لەدەستدا

خەڵك

لیوای پێنجی پیادەی هێزەكانی پێشمەرگە بڵاویكردەوە،”پێشمەرگەیەكی برینداری پەلامارەكەی شارەدێی كوڵەجۆ بەهۆی سەختی برینەكەیەوە شەهید بوو”.

لیوای پێنجی پیادەی هێزەكانی پێشمەرگە لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: یەكێك لە پێشمەرگە بریندارەكانی ڕووداوەكەی شەوی 27-28/11/2021 بەناوی عومەر تۆفیق كە بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێك بە ئۆتۆمبێلەكەیاندا بریندارببوو گیانی لەدەستدا.

جێی ئاماژەیە، شەوی 27-28/11/2021 چەكدارانی داعش لە ناوچەی تەپی تەڵان لە سنووری كوڵەجۆی دەڤەری گەرمیان هێرشیانكردە سەر هێزەكانی پێشمەرگە، لەكاتی بەهاناوەچوونی پێشمەرگەكاندا، بۆمبێكی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێكی پێشمەرگەدا تەقییەوە و بەهۆیەوە پێنج پێشمەرگە شەهیدبوون و چواری تریش برینداربوون.