سەردێر

یەكێتی: وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆك كۆمار مافی خۆمانە

خەڵك

سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: یەكێتی وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق بەمافی خۆی دەزانێت و تائێستا هیچ گفتوگۆیەكی فەرمی لەو بارەیەوە ئەنجام نەدراوە.


فەرید ئەسەسەرد سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەبارەت بەدەستپێكردنی گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی لە عیراق بە كەناڵی فەرمی حزبەكەی ڕاگەیاند: یەكێتی وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆك كۆمار بەشایستەی خۆی دەزانێت.

ئەسەسەرد ئاماژەی بەوەشداوە:” لەئەگەری داواكردنی ئەو پۆستە لەلایەن پارتییەوە، ئەوان داوای پۆستی سەرۆكی هەرێم و پۆستی تر دەكەن، بەڵام هێشتا بە فەرمی ئەو بابەتە یەكلایی نەكراوەتەوە”.