سەردێر

بۆ زیادكردنی پێدانی كارەبا بە هاووڵاتیان عیراق چاوەڕوانی ئەوروپایە

خەڵك

وەزیری كارەبای عیراق ئاشكرایدەكات، پڕۆژەی بەستنەوەی كارەبا بە توركیاوە تەواو بووە چاوەڕوانی ڕەمزامەندی یەكێتی ئەوروپان.


عادل كەریم وەزیری كارەبای عیراق ئەمڕۆ دووشەممە 29ی 11ی 2021 لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: پڕۆژەی بەستنەوەی كارەبای توركیا بە عیراق لە 100%ی تەواوبووە و عیراق لەچاوەڕوانی ڕەزامەندی یەكێتی ئەوروپایە تا كارەبا لە توركیاوە هاوردە بكات، ڕوونیشی كردەوە، لەبەرئەوەی توركیا پەیماننامەی وزەی لەگەڵ یەكێتی ئەوروپادا واژۆ كردووە بۆیە پێویستی بە ڕەزامەندی یەكێتییەكە هەیە.

وەزیری كارەبای عیراق جەختیشی كردەوە، وتووێژەكانیان لەبارەی پڕۆژەی بەستنەوەی كارەبای سعودیە ـ عیراق قۆناغی باشی بڕیوە و گەیشتووەتە ئاستی پێشكەوتوو، ئاماژەی بەوەشدا گفتوگۆكان لەبارەی پڕۆژەكەوە لەنێوان هەردوو وڵاتدا بەردەوامە.