سەردێر

سلێمانی كافتریای كوڕانی شار داخرا

خەڵك –
لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی سەرپێچیكردن لە رێنماییەكانی كاركردن كافتریای كوڕانی شار داخرا .

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە ئەمڕۆ دووشەممە (2021.11.29) بەهۆی پابەندنەبوون بەمەرج و رێنماییەكانی كاركردن و نەبوونی هیچ مەرجێكی تەندروستی و مۆڵەت و كارتی تەندروستی، لیژنەكەیان كافتریای كوڕانی شار-یان لە گەڕەكی بەكرەجۆ داخست.

لە ڕاگەیەنراوێكدا هاتووە، لەكاتی هەبوونی گومان یان بۆ گەیاندنی سكاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەكان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بكەن.

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە‎May be an image of ‎لە ژوورەوە‎‎‎May be an image of ‎١ کەس‎‎ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە‎May be an image of ‎لە ژوورەوە‎‎‎May be an image of ‎لە ژوورەوە‎‎