سەردێر

بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ نوێنەری خوێندكارانی ناڕازی كۆبووەوە

خەڵك

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی لە گەڵ نوێنەری خوێندكارانی ناڕازی سلێمانی كۆبووەوە.


بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ خوێندكارانی ناڕازی لە سلێمانی لە لێدوانێكیدا بۆ ژمارەیەك ڕۆژنامەوان ڕایگەیاند:” لە كاتژمێر 2ی نیوەڕۆوە تا كاتژمێر 10 و نیوی شەو لەگەڵ نوێنەری خوێندكارانی ناڕازی سلێمانی لە كۆبوونەوەدابووین ئەوانیش چەند داواكارییەكیان هەبوو كە هەموویان ڕەوان”.

بافڵ تاڵەبانی وتیشی:”حكومەت نەیتوانیوە وەك پێویست داواكاری خوێندكاران جێبەجێ‌ بكات، لەبەرئەوە میكانیزمێك دەدۆزینەوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی خوێندكاران”.

بافڵ تاڵەبانى، وتیشی؛ لەگەڵ خوێندکاران دانیشتم و گوێم لە داواکارییەکانیان گرت، ئەوان چەند داواکارییەکان هەبوو، بەڕاستی چاوەڕێم دەکرد حکومەت کێشەکانیان چارەسەر بکات.

لەلایەکی ترەوەو سەبارەت بە پرسی کوژرانی موراد کانی کوردەیی، فەرماندەی سەربازی نزیک لە لاهور شێخ جەنگی، وتی:ئێمە پێمان خۆش نییەو باش نییە هیچ کەس بکوژرێت جا هەر حزبێک بێت، بە رەسمى داوام لە کاک قوباد کردوە لیژنەیەکى لێکۆڵینەوە پێکبێنێت بۆ ئەم کەیسە، بۆمان دەرکەوێت هەر کێیەک بە نا یاسایی کوژراون ئیجارائاتیان لەگەڵ دەکرێت.
ڕاشیگەیاند، دۆخی سلێمانى لە چاو خۆیدا زۆر باشەو عەیبی نییە، ئێستا یەکێتی هەستاوەتەوەو زیاتریش هەڵدەستێتەوە هیچ کیشەمان نییە، بەڵام لەئێستادا تەرکیزی ئێمە لای چارەسەرکردنى کێشەى خوێندکارانە.