سەردێر

مەنبەج.. بەھۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو حەوت كەس بوونە قوربانی

خەڵك

ڕوانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت، تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە مەنبەج حەوت حەوت قوربانی لێكەوتەوە.


ڕوانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە مەنبەج لە ڕیفی حەلەب تەقیوەتەوە و بە ھۆیەوە ژن و منداڵێك كوژراون و ٥ كەسی تریش برینداربوون كە ئەندامانی ھێزی ئاسایشی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوان.

ئەنجومەنی سەربازی مەنبەجیش لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، تەقینەوەكە تیرۆریستی بووە و لەكاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێلێكی مەدەنیدا لە دەروازەی باشووری شارەكە ڕوویداوە.

جێی ئاماژەیە، شاری مەنبەج زۆرینەی دانیشتووانەكەی عەرەبن و لەژێر كۆنتڕۆڵی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوایە و ھێزەكانی سوریای دیموكرات تێیدا جێگیر كراون.