سەردێر

پۆلیسی هەولێر: ئەو تۆمەتبارە دەستگیركرا كە پارەیەكی زۆری ساختەكردبوو

خەڵك

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە پارەیەكی زۆری ساختەكردبوو.


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند:”دوای ئاگاداركردنەوەمان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆك، كەوا تۆمەتبارێكی بە ڕەگەز سوریایی بە ناوی (ع. ر. ت) لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی (شێخان) بەپێی ماددە (281) لە یاسای سزادان، فەرمانی دەستگیركردنی هەیە، دەستبەجێ هێزەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان / نووسینگەی ڕۆژهەڵات دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد و توانییان تۆمەتبارەكە دەستگیر بكەن”.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەشداوە “تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، كە پارەیەكی زۆری ساختە كردبوو، پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕێكخرا و ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆك دەكرێتەوە.

پۆلیسی هەولێر ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ئێستادا هەماهەنگییەكی باش لە نێوان بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر و سەرجەم هێزە ئەمنییەكانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ هەیە و هەموویان لە پێناو پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتیان و چەسپاندنی سەروەریی یاسا، بە یەك تیم كار دەكەن و خۆیان بە خزمەتكاری ڕاستەقینەی هاووڵاتیان دادەنێن.