سەردێر

لە نەینەوا و سەڵاحەدین دوو ئۆپراسیۆنی ئەمنی بەڕێوەچوو

خەڵك

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عیراق ئەنجامی دوو ئۆپراسیۆنی ئەمنیی لە ڕۆژئاوای پارێزگای نەینەوا و پارێزگای سەڵاحەدین ڕاگەیاند.


شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عیراق ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 28-11-2021 لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، هێزە ئەمنییەكانی سەر بە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی ڕۆژئاوای نەینەوا قۆناغی دووەمی ئۆپراسیۆنێكیان لە ناوچە سنوورییەكانی نێوان عیراق و سوریا ئەنجامدا.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە، لەو ئۆپراسیۆنەدا هێزە ئەمنییەكان لە ناوچەی وادەی نەعیم حەسوون دەستیان گرتووە بەسەر بڕێك چەك و تەقەمەنی چەكدارانی داعشدا.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عیراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەر ئەمڕۆ بە سەرپەرشتیی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان، هێزێكی هاوبەشی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی سامەڕا ئۆپراسیۆنێكی ئەمنیی لە ناوچەی نەهر ڕەساسی لە گوندی مەجید خەلەف لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین ئەنجامدا.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو هێزە دەستی بەسەر بڕێك چەك و تەقەمەنیی داعشدا گرت و پووچەڵی كردەوە.