سەردێر

تەندروستی هەرێم؛ ئامارێكی نوێی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

خەڵك
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە24كاتژمێری ڕابردوودا 268 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 404 كەسیش چاكبوونەتەوە و 14 مردنیش هەبووە و كۆی گشتی مردن بە كۆرۆنا لە هەرێم گیشتە 6857 حاڵەت .

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 4 هەزارو 772 پشكنین ئەنجامدراوە و دەركەوتووە لە هەولێر 152 كەس و سلێمانی 55 كەس و دهۆك 53 كەس و هەڵەبجە 4 كەس و گەرمیان 0 كەس و ڕاپەڕین 4 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 404 كەس چاكبوونەوە و 14 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆماركراوە، كۆی گشتی مردنیش بە كۆرۆنا گەیشتە 6857 كەس.

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە