سەردێر

هەڤاڵ ئەبوبەكر هاتەدەنگ و پەیامێكی بڵاوكردەوە

خەڵك –
پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەوەی لەم سەرگەردانی نیشتمانی و لەم كۆستە سەرتاپاگیرو دۆخە سەختەدا دەتوانێت دەربازمان بكات خۆشەویستی و خۆنەویستی و خۆبەخشی و یەكترویستن و یەكبوونە، دەشڵێت،”ئێستا كاتی ئاشتییە نەك شەڕ، كاتی لێبوردەییە نەك ڕق”.

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاندووە، خوێن لە جەستەی هەموو نیشتمان و فرمێسك لەچاوی هەمووان دەتكێت ، پرسە میوانی ماڵمانە ، خەم هی دڵ و نا ئومێدیی هی ئومێد و مەینەت هی مان.

ڕاشیگەیاندووە، ئەوەی لەم سەرگەردانی نیشتمانی و لەم كۆستە سەرتاپاگیرو دۆخە سەختەدا دەتوانێت دەربازمان بكات خۆشەویستی و خۆنەویستی و خۆبەخشی و هاوكاریی و هەرەوەزی و هەماهەنگی و یەكترویستن و یەكبوونە ئەویش نابێت هەتا هەر برینێك كە لە دڵدایە، ساڕێژیی نەكەیت.

ئاماژە بۆ ئەوەشدەكات، كە ئێستا كاتی ئاشتییە نەك شەڕ، كاتی لێبوردەییە نەك ڕق، كاتی داننانە بە هەڵەكانماندا نەك بەردەوامبوون و درود بۆ ڕۆحی زیندوویی شەهیدان، درود بۆ هەر كەسێك كە خەمی خەڵك و خاك و نیشتمانی هەڵگرتووە.