سەردێر

هەرێم ڕیكۆردی كۆرۆنا لە عێراقدا دەشكێنێت

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 538 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 1328 كەسیش چاكبوونەتەوە و 21 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 14 هەزار و 440 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 538 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە هەولێر و سلێمانی و كەركوك بوون، كە لە سلێمانی 63 و هەولێر 152 و دهۆك 53 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 1328 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، هاوكات 21 كەسیش گیانیان لەدەستداوە، كە لە هەرێمی كوردستان 14 كەس بوون.

May be an image of text