سەردێر

توركیا بۆدرومانی ناوچەیەكی نزیك دهۆك دەكات

خەڵك-
فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ناوچەكانی نزیك پارێزگای دهۆك بۆردومان دەكات.

بەپێی قسەی شایەتحاڵانی ناوچەكە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ناوچەكانی هروری لە سنووری كانی ماسی لە پارێزگای دهۆك بۆردومان كردووە.

بەپێی زانیارییەكان، چەند فڕۆكەیەكی جەنگی توركیا بە ئاسمانی ناوچەكەدا دەسووڕێنەوە و چەند شوێنێكیان بە بیانووی بوونی پەكەكە بۆردومان كردووە و ترسیان خۆستۆتە دڵی هاووڵاتیانی ناوچەكەوە.

تا ئێستا زیانەكانی ئەو بۆردومانانەی توركیا ئاشكرانەكراون و تا ئێستاش هیچ سنوورێك بۆ ئەو دەستدرێژیانەی توركیا بۆ سەر خاكی هەرێم دانەنراوە.