سەردێر

كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر لەبارەی هێرشەكەی داعشەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە

خەڵك

كونسوڵخانەی ئەمریكا رایگەیاند، بە توندی ئیدانەی پەلاماری تیرۆرستیی ترسنۆكانەی داعش دەكەین كە دوێنێ ئەنجامیاندا بۆ سەر هێزەكانی پێشمەرگە لە ناحیەی كوڵەجۆ لە ناوچەی گەرمیان.

كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر لەبارەی هێرشەكەی داعشەوە پەیامێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پێداگرە لە پشتیوانیەكانی بۆ هێزەكانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییە عێراقییەكان و پشتیوانی لە هەوڵەكانیان بۆ دڵنیاییدان لە بەردەوامیی شكستی داعش.

دەشڵێت: سەرەخۆشی و هاوسۆزی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی ئەو پێشمەرگە ئازایانە دەكەین كە گیانیان سپارد و برینداربوون لە پەلامارەكەدا.

شەوی رابردوو لە هێرشێكی داعشدا لە گەرمیان بۆ سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە، پێنج پێشمەرگە شەهید بوون.