سەردێر

كەرەنتينە رادەگەیەنرێـتەوە

رێوشوێنی بەپەلە بۆ كۆرۆنا نوێیەكە دەگیرێتەبەر

خەڵك

بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق ئەمڕۆ یەك شەممە بۆ رۆژنامەی سەباح رایگەیاند كاردەكەنەوە بە رێوشوێنەكانی كەرەنتینە و راگرتنی سەفەر و گەشت و جێبەجێكردنی هەنگاوەكانی خۆپارێزی لە حاڵی دەركەوتنی ئۆمیكرۆن جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنا كە زانیاری هەیە لەسەر خێرایی بڵاوبوونەوەی.

ریاز عەبدول ئەمیر بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بارەی رێوشوێنەكانی تایبەت بە بڵاوبوونەوەی جۆرێكی نوێی كۆرۆنا دەڵێت: وەزارەت پەنا دەباتەوە بەر رێوشوێنەكانی پێشوو بۆ خۆپارێزگی لە ئۆمیكرۆن.

روونیشیكردەوە زۆرینەی دەوڵەتان هاتنی گەشتیاریان لە باشووری ئەفریقاوە بەهۆی جۆری نوێی كۆرۆنا ئۆمیكرۆنەوە راگرتووە.

راشیگەیاند سەرجەم رێوشوێنەكان دەگرنەبەر بۆ خۆلادان لە هاتنەوە ناوەوەی ئەم جۆرە نوێیەی كۆرۆنا، چونكە زۆر توندە و خێرا بڵاودەبێتەوە.

دەشڵێت: هیچ گەرەنتی نییە كە ئەم ڤایرۆسە نەگوازرێتەوە بۆ عێراق، بۆیە دەبێت ئامادەكاری بۆ بكەین و جۆرەكەی دیاری بكەین.

لەبارەی وەرگرانی ڤاكسینەوە ئاشكرایكرد تا كۆتایی ئەمساڵ 9 بۆ 10 ملیۆن كەس لە عێراق ڤاكسین وەردەگرن و بڕی 10 ملیۆن ژەمە ڤاكسینی دیكەش دەهێنرێت.