سەردێر

ئەمارەتی ئیسلامی 250 دەزگەی مێدیایی داخست

خەڵك

بە پێی راپۆرتێكی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیایی لە ماوەی 100 رۆژی دەسەڵاتی ئەمارەتی ئیسلامییدا كە گرووپە چەكدارە توندڕۆكان بۆ حكومەتی ئەفغانستان پێكیان هێناوە، زیاد لە 250 كەناڵ و دەزگەی راگەیاندن داخراون و 70%ی هەلی كار لە بوار مێدیادا نەماوە بەپێی ئامارەكانی دەستەی چاودێریی رۆژنامەوانیی ئەفغانستان.

وێنەگری رۆژنامەوانیی حەبیبوڵڵا ئێستا هەوڵی ئەوە دەدات دەست بكات بە كاری شۆفێری تاكسی دوای كۆتاییهاتنی بواری مێدیا لە ئەفغانستان.

ئەم وێنەگرە دەڵێت كاركردن وەك وێنەگری رۆژنامەوانیی لە بن دەستی ئەمارەتی ئیسلامیی مەحاڵە، هەر رووداوێك روو دەدات دەبێت راستەوخۆ رەزامەندیی ئەمارەتی ئیسلامیی وەربگیردرێت، ئەمەش چوار بۆ پێنج كاتژمێری پێویستە.

ئەمارەتی ئیسلامیی كە خوازیاری كرانەوەیە بە رووی دنیای دەرەوەدا زیاتر بواری كاركردنی بۆ پەیامنێرانی بیانیی رەخساندووە بە پێچەوانەی نێوخۆییەكانەوە.