سەردێر

دوای 7 كاتژمێر زیندوو بووەوە

خەڵك

پیاوێكی هیندی دوای مانەوەی 7 كاتژمێر لە بەفرگردا زیندوو بووەوە.

رۆژنامەی تایمز ئۆف ئیندیا بڵاویكردەوە سریكیش كومار تەمەن 45 ساڵان لە موراد ئاباد لە هیندستان لە 18ی نۆڤەمبەر بەهۆی خراپی باری تەندورستییەوە رەوانەی نەخۆشخانە كرا، دواتر پزیشكەكان مردنی ئەم نەخۆشەیان راگەیاند، گواستیانەوە بۆ بەفرگری تایبەت بە پاراستنی تەرم.

دواتر كاتێك بنەماڵەی نەخۆشەكە چوون بۆ ناسینەوە و وەرگرتنەوەی ئەم تەرمە، بینیان دەجوڵێتەوە و زیندووە و بە پەلە گەیەنرایە نێوەندێكی پزیشكی كە دەركەوت زیندووە بەڵام هۆشی نییە، پێویستی بەچارەسەر هەیە.

هاوكات لێژنەی لێكۆڵینەوە پێكهێنراوە لەسەر چۆنێتی راگەیاندنی مردنی ئەم نەخۆشە.