سەردێر

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی هاككردنی سایتی ئەزموونەكانەوە دەدوێت

خەڵك
دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو دەنگۆی هاككردنی سایتی ئەزموونەكانی وەزارەتی پەروەردە بڵاو بووەوە، وەزارەتەكە لە ڕوونكردنەوەیەكدا جەختدەكاتەوە ئەو سایتە كۆنە و چەند ساڵێكە گۆڕدراوە.

وەزارەتی پەروەردە لە روونكردنەوەكەیدا دەڵێت، لە سۆشیال میدیا باس لەهاككردنی وێبسایتی ئەزموونەكانی وەزارەتی پەروەردە دەكرێت، ئێمە وەك بەرێوەبەرایەتی گشتیی ئەزمونەكان بەهەموولایەكی رادەگەیەنین ئەو وێبسایتە كۆنە و چەند ساڵێكە كاری لەسەر ناكرێت، لای هەمووان ئاشكرایە وێبسایتی ئەزمونەكان چەند ساڵێكە گۆڕدراوە.

لە ڕونكردنەوەكەدا هاتووە، ساڵانە تا مانگێك پاش وەرگرتنەوەی ئەنجامەكان ئەو سایتە ئاكتیڤە و پاشان وێبسایتەكە دادەخرێت و هەموو داتای ئەزموونەكانی وەزارەتی پەروەردە لە سیستەمی (ئی- پەروەردە) دایە و چەندین جار و لە چەندین شوێن باك ئەپ دەكرێت.