سەردێر

وەزارەتی پێشمەرگە: لە سنووری كوڵەجۆ 4 پێشمەرگە برینداربوون

خەڵك

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، لەپەلامارێكی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر ھێزەكانی پێشمەرگە لە باشووری كوڵەجۆ چوار پێشمەرگە برینداربوون.


وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، لە پەلامارێكی ترسنۆكانەی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر خاڵێكی خاڵێكی پاسەوانی ھێزەكانی پێشمەرگەی لیوای پێنجی پیادە لە تەپكی (كەڵان) لە سنووری كوڵەجۆ، چوار پێشمەرگە بریندار بوون.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ھێزەكانی پێشمەرگە، بەتوندی بەرپەرچی پەلامارەكەیان داوەتەوە و چەكداران و تیرۆریستانی داعشیان ڕاونا.