سەردێر

ناتۆ هۆشداری دەداتە ڕوسیا

خەڵك

ناتۆ ھۆشداری دەداتە ڕوسیا و دەڵێت، ھێرشكردنە سەر ئۆكراین باجی قورسی دەبێت.


یەنس ستۆڵتنبێرگ سكرتێری گشتی هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ) لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا نیگەرانی لە بڕیاری ڕوسیا بۆ ڕەوانەكردنی ھێز بۆ سنوورەكانی ئۆكراین دەربڕی و ڕایگەیاند؛ بۆ دووەمین جار لەمساڵدا ڕوسیا كەلوپەلی سەربازیی و چەكی قورسی لە سنوورەكانی ئۆكراین جێگیركردووە و ئەوەش دەبێتە ھۆی پەرەسەندنی ئاڵۆزییەكان لە ناوچەكە.

وتیشی: ئەگەر ڕوسیا وەك ڕابردوو ھێرش بكاتەسەر ئۆكراین، دەبێت بەپرسیاریەتی دەرەنجامەكانی لەئەستۆ بگرێت و باجێكی قورس بدات، بۆیە جارێكیتر داوا لە مۆسكۆ دەكەن نەبێتە ھۆی تەشەنەسەندنی گرژی و ئاڵۆزییەكان.