سەردێر

یۆنان 48 كۆچبەری دیپۆرتی سنووری توركیا كردەوە

خەڵك
تیمەكانی پۆلیسی ئاسایشی كەناراوەكانی توركیا ڕایدەگەیەنێت، لە دوورگەی مارماریسی سەر بە پارێزگای موغڵا 48 كۆچبەری نایاساییان ڕزگار كردووە.


میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە، لە دوورگەی مارماریسی سەر بە پارێزگای موغڵا، تیمەكانی ئاسایشی كەناراوەكان ئاگاداركراونەتەوە لە بوونی بەلەمێكی كۆچبەرانی نایاسایی لە سنوورە ئاوییەكان، ئاماژەیان بۆ ئەوەش كردووە تیمەكان توانیویانە 48 كۆچبەری نایاسایی ڕزگار بكەن كە لە بەلەمەكەدا بوون و لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی كەناراوەكانی یۆنانەوە گەڕێنرابوونەوە سنوورە ئاوییەكانی توركیا.

ئاماە بەوەشكراوە، تیمەكانی پۆلیسی ئاسایشی كەناراوەكانی توركیا كەسێكیان بە تۆمەتی قاچاغچیەتی دەستگیر كردووە و كۆچبەرە نایاسایییەكانیش ڕادەستی فەرمانگەی كۆچ و كۆچبەرانی موغڵا كراون.