سەردێر

سلێمانی؛ سبەی بەنزینی 690 دیناری عیراقی لەم وێستگانە دابەش دەكرێت

خەڵك –
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سبەی بەنزینی 690 دیناری عیراق لەناو سەنتەری شاری سلێمانی دابەش ناكرێت، تەنها لە چوار شارۆچكەی چەمچەماڵ و قەڵادزێ و دووكان و پێنجوێن دابەشدەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە سبەی یەكشەممە ۲۸ـ۱۱ـ۲٠۲۱ بەنزینی عێراقی تەنها لە دەرەوەی شاری سلێمانی دابەش دەكرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە دابەشكردنی بەنزینی عێراقی لە ویستگەی مەریوان لە پێنجوێن و ویستگەی پشدەر لە قەڵادزێ و ویستگەی دووكان و ویستگەی خانزادی میر لە چەمچەماڵ دابەشدەكرێت .