سەردێر

بەرزترین و نزمترین پلەی گەرمی تۆماركراوی شارەكانی هەرێم

خەڵك
بەرزترین پلەی گەرمی شارەكانی هەرێم لە خانەقین تۆماركرا كە 27 پلەی سەدی بووە و نزمترین پلەش لە پێنجوێن تۆماركراوە كە 2 پلەی سەدی بووە.

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە خشتەیەكدا ، بڵاوی كردووە، بەرزترین پلەی گەرمی لە (خانەقین) تۆماركراوە كە 27 پلەی سەدی‌ بووە دوای ئەویش لە هەریەكە لە ناوچەكانی (كەركوك،كەلار) دێن كە 25 پلەی سەدی تیایاندا تۆماركراوە.

ئاماژە بە ئەوەشكراوە، نزمترین پلەی گەرمای تۆماركراویش لە (پێنجوێن) بووە كە 2 پلەی سەدی تیایدا تۆماركراوە.

دوای پێنجوێنیش بازیان دێت كە 3 پلەی سەدی تێدا تۆماركراوە.