سەردێر

مەسعود بارزانی لەگەڵ جنین پلاسخارت كۆبوەوە

خەڵك –
سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق كۆبوەوە .

مەسعود بارزانی ، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەمڕۆ شەممە ٢٧ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین پێشوازی لە جنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لەعێراق كرد و لەدیدارێكدا دواین پێشهاتە سیاسیەكانی عێراق و هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ئۆكتۆبەری رابردوو تاووتوێكران.

لە كۆبونەوەكەدا مەسعود بارزانی سوپاسی هەوڵەكانی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و یەكێتی ئەوروپا و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ پاڵپشتی هەڵبژاردن بەرز نرخاندووە و جەختی لەوە كردەوە، كە ھەڵبژاردنی ئۆكتۆبەری ڕابردووی عێراق ھەڵبژاردنێكی سەركەوتوو و پاك بووە .

لە ڕاگەیەنراوەكەی بارەگای بارزانیدا هاتووە، هەردوولا باسیان لەوەكردوە، كەئەو دەرئەنجامە بەراییانەی لەلایەن كۆمسیۆنەوە راگەیەندراوە دەرخەری واقیعی سیاسیی عێراق و ویست و ئیڕادەی ھاووڵاتیانە، بۆیە پێدەچێت هەوڵێك هەبێت بۆ دەستكاریكردنی ئەو دەرئەنجامانەی كە لەلایەن كۆمسیۆنەوە راگەیەندراون و بە دڵنیاییشەوە هەر جۆرە دەستكارییەك گرفتی لێ دەكەوێتەوە و كێشەكان قووڵتر دەكاتەوە.