سەردێر

لەدەروازە سنورییەكانەوە مەرجەكانی گەشتكردن بۆ وڵاتی ئێران بڵاوكرایەوە

خەڵك –
دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ڕایدەگەیەنێت ، ئەو گەشتیارانەی دەیانەوێت گەشت بۆ وڵاتی ئێران بكەن پێویستە كارتی ڤاكسین و پشكنینی كۆرۆنا و ڤیزای ئێران هاورێی گەشتەكەیان بێت، دەشڵێت،”لەكاتی گەڕانەوە بۆ هەرێم ئەگەر كارتی ڤاكسینی هەبێت پێویست بە پشكنین ناكات”.

دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە ڕاگەیەنراوێكدا ئەمڕۆ شەممە 27-11-2021 مەرجەكانی گەشتكردنی هاووڵاتییانی لە دەروازەكە بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، هاووڵاتیانی هەرێم كاتی گەشتكردنیان بۆ ئێران پێویستە كارتی ڤاكسین و پشكنینی كۆرۆنا و ڤیزای ئێران یان پێی بێت .
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، گەشتیارە ئێرانی و بیانییەكان لەكاتی هاتنیان بۆ هەرێم پێویستە پشكنینی كۆرونا بكەن، تەنها ئەوانە نەبن، كە نیشتەجێی هەرێمی كوردستانن و كارتی نیشینگەیان هەیە و كارتی ڤاكسینیان وەرگرتووە.

لە ڕاگەیەنراوەكەداهاتووە، هاووڵاتیانی هەرێم لە كاتی گەڕانەوە ئەگەر كارتی ڤاكسینی هەبێت پێویست بە پشكنین ناكات، بەڵام ئەگەر كارتی پشكنینی نەبوو، ئەوا پێویستە پشكنینی بۆ بكرێت، بەڵام گەشتیارە ئێرانی و بیانییەكان لەكاتی گەشتكردن بۆ ئێران پێویست بە كارتی ڤاكسین و پشكنینی كۆرونا ناكات.