سەردێر

‎شانۆیی “وەك قەقنەس دەسوتێم” لە سلێمانی ‎نمایشدەكرێت

خەڵك
بڕیارە لە رۆژانی یەكشەممە ودووشەممە ، لە سلێمانی شانۆیی وەك قەقنەس دەسوتێم نمایش برێت .

‎‏‎شانۆیی وەك قەقنەس دەسوتێم لە نووسینی نووسەر و شانۆكاری كورد “گەزیزە عومەر”ە و سینۆگرافیاو دەرهێنانی، نەژاد نەجمە و وابڕیارە لە ٢٨-٢٩-١١ دا لەسەر تەختەی شانۆی هۆڵی ڕۆشنبیری سلێمانی نمایشبكرێت.

‎‏‎پاش نمایشكردنی شانۆییەكە لە چەندین شاری تری عێراق و بردنی خەڵاتی باشترین ئەكتەری كچ و باشترین نمایش و چەند خەڵاتێكیتر لە تونس و میسر، وابڕیارە ‎لە بەرواری 28-29/ 11/ 2021 ‎لە هۆڵی ڕۆشنبیری سلێمانی نمایش بكرێت.

شانۆییەكە لە نواندنی “هەوار فارس”ە و موزیكی كارەكە لەلایەن سیروان عومەرە وە ئامادەكراوە و دیكۆرەكەی لەلایەن بەرهەم یاسین و هونەر شەوقی و ڕوناكیش لەلایەن عەلی نەوزاد و هۆزان شێرزاد ەوە ئامادەكراوە.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.