سەردێر

ماوەی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كتێب درێژناكرێتەوە

سلێمانی ـ نزار جەزا

دوێنێ كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئامادەكاری پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كتێب كۆبووەوە و تێیدا بڕیاردرا ماوەی پێشانگاكە درێژنەكرێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، كۆتا ڕۆژی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانییە بۆ كتێب و لەكاتژمێر 7ی ئێوارە كۆتایی دێت.

لەگەڵ ئەوەی بڕیاربوو كاتی پێشانگاكە دریژبكرێتەوە، بەڵام بەهۆی كۆتاییهاتنی وادەی ئەو ڕێككەوتنانەی لەنێوان پێشانگا و لایەنە بەشدارەكان كۆتایی هاتووە نەتوانرا ماوەكەی درێژبكرێتەوە.

ئەم پێشانگایە ماوەی 10 ڕۆژە پێشوازی لەمیوانان و خوێنەرانی دەكات، كە لەو ماوەیەدا ژمارەیەكی بەرچاو لەمیوانان بەشدارییان كردووە و كتێبی دڵخوازی خۆیان كڕیوە.